به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاند: به فه‌رمانی سه‌رۆک کۆمار و به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به ڕه‌وتی فریاکه‌وتن و خزمه‌تگوزاریی پزیشکی بۆ لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی به یاوه‌ریی شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار نێردرانه کرماشان.
دوکتۆر ڕه‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆی وڵات سه‌رۆکایه‌تیی شانده‌که ده‌کات و ئه‌رکی پێڕاگه‌یشتن به چاودێری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی فریاکه‌وتن و خزمه‌تگوزاری بۆ لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌که و به‌رز کردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌کان بۆ سه‌رۆک کۆمار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران شه‌وی یه‌کشه‌ممه پاش بوومه‌له‌رزه‌ی به‌شی ڕۆژئاوای وڵات و به تایبه‌ت پارێزگای کرماشان له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندیی به وه‌زیری ناوخۆوه کرد و ئاگاداری ڕه‌وت و پڕۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری و فریاکه‌وتن بۆ لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌که کرایه‌وه.
هه‌ر به‌و پێیه‌ش سه‌رۆک کۆمار فه‌رمانی دا تێکڕای توانا و ئیمکاناتی حکوومی به تایبه‌ت له پارێزگای کرماشان و پارێزگا دراوسێیه‌کانییه‌وه به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاریی پزیشکی به ده‌م لێقۆماوانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌وه بچن.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ دوکتۆر ڕۆحانی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندیی به هووشه‌نگ بازوه‌ند پارێزگاری کرماشانه‌وه کرد و ئاگاداری دۆخی ناوچه‌که و ڕه‌وتی فریاگوزاری بۆ لێقۆماوان کرایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment