١٣ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ٠٩:١١
عوسمان بایده‌میر ده‌ستگیر کرا

به‌شی تورکیا- عوسمان بایده‌میر وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئاتاتورکی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عوسمان بایده‌میر نوێنه‌ری شانلی ئۆرفا له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هۆڵی VIPی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئاتاتورکی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کرا.

ناوبراو که‌ ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر دادستێنی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ تۆمه‌تی "بانگه‌شه‌ بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" فه‌رمانی ده‌ستگیر کردنی ده‌رکردبوو که‌مێک پێش ئێستا ده‌ستگیر کرا و بۆ دادگه‌ی باقرکۆی ئه‌سته‌نبۆڵ گواسترایه‌وه‌.

له‌ داوای سزایێک که‌ بۆ وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئاماده‌ کراوه‌ داواکاری ئه‌سته‌نبۆڵ داوای 5 ساڵ زیندانی بۆ ئه‌و سیاسه‌توانه‌ به‌رجه‌سته‌ی کورده‌ی تورکیا کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی CNN تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8443

Your Comment

You are replying to: .
captcha