سه‌رجه‌م نوێنه‌ری پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاینده‌ی په‌رله‌مان به‌شداری ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م نوێنه‌ری پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌وان پارتی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان به‌شداری ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسن سه‌عدوون له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد لێکدانه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018 پێویستی به‌ ئاماده‌بوونی تێکڕای نوێنه‌رانی په‌رله‌مان هه‌یه‌ و نووسیی: تێکرای نوێنه‌ری پارته‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌وان نوێنه‌رانی پارتی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری ده‌که‌ن.

ناوبراو زیادی کرد: ده‌بێ له‌و کاته‌ی که‌ له‌ خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ماوه‌ته‌وه،‌ یاسا و ڕێسایێکی گرینگ بخرێته‌ به‌ر باس و په‌سه‌ند بکرێت له‌وان یاسای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان، نه‌وت و گاز، دادگه‌ی فیدڕاڵ و ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی عێراق.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌ پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8428

Your Comment

You are replying to: .
captcha