ئه‌وه‌ی له ‌رابردوودا له ‌هه‌رێم به‌ناوی سه‌ربه‌خۆییی ئابووری كراوه‌، كارێكی ناده‌ستووری بووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رجه‌م ئه‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌ی ئێستا له‌ ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمدان، له ‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێنه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاوه‌ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ڕای گه‌یاند: له ‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 210 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كات، له ‌كاتێكدا پێشتر زیاتر له‌ 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ بۆری ڕه‌وانه‌ ده‌كرا، له‌گه‌ڵ تانكه‌ره‌كانیش ده‌گه‌یشته‌ زیاترله‌ 900 هه‌زار به‌رمیل له ‌ڕۆژێكدا.

به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، باشترین ڕێگاچاره‌ كه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم بێت ڕاده‌ست كردنی سه‌رجه‌می ئه‌و نه‌وته‌یه‌ كه‌ له ‌ده‌ستی هه‌رێم ماوه ‌و ده‌شڵێت:" كۆنترۆڵ كردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی هه‌رێم بڕیارێكه ‌و یه‌كلا بۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتی ئه‌و كێڵگانه‌ی له ‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدان هه‌نارده‌ بكات، ده‌بێت داهاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌تی عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌، چوونكه‌ به‌پێی ده‌ستوور ناكرێت هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له ‌فرۆشتنی نه‌وت به‌ سه‌ربه‌خۆ و پاره‌كه‌ش به‌ویستی خۆی خه‌رجی بكات، ئه‌وه‌ی پێشتریش كردوویه‌تی ناده‌ستووری بووه‌، به‌ڵكوو ده‌بێت وڵات یه‌ک خه‌زێنه‌ی هه‌بێت.

ناوبراو ئاشكراشی كرد: توركیاش ئاماده‌یی نیشان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ بنێرێته‌وه‌ بۆ به‌غدا و چیتر داهاته‌كه‌ی نه‌داته‌ هه‌رێم.

كاوه‌ محه‌مه‌د كه‌ ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕانه‌، ڕه‌خنه‌ی توندیشی له ‌هه‌رێم گرت و وتی:" كه‌رتی نه‌وت به‌دامه‌زراوه‌یی نه‌كراوه ‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌ كار هێندراوه‌، له‌ به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ستێكی ئه‌مین نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام سه‌رجه‌م ئه‌و كێڵگه‌ نه‌وتیانه‌ی له ‌به‌رده‌ستی هه‌رێم ماوه‌ ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت، له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ بفرۆشرێت.

سەرچاوە: SNN

News Code 8414

Your Comment

You are replying to: .
captcha