بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: به دڵنیاییه‌وه بایكۆت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چوونكه پێش ئه‌نجام دانی ڕیفراندۆم ئه‌وه‌ی به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتووه كه له ڕووی عیلاقاتی دهولییهوه بایكۆت ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بكه‌ن و بایكۆتی نێوده‌وڵه‌تییش له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه زیانی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێم هه‌یه.
شایانی ئاماژەیە 45 ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت، لەو 45 ڕۆژەدا گۆڕانکاری زۆر لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی و ئابووریی هەرێمدا دەبینرێت کە هۆکاری سەرەکیی ئەو گۆڕانکارییەش بەڕێوەبردنی گشتپرسییێک بوو کە وڵاتانی جیهان بە ئاشکرا دژی وەستانەوە، بۆ نموونە 20ی ئەگێست تا 25ی سێپتێمبێری 2017 لە حەوت سەفەری جیاوازدا وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و فەرانسا، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و فەرانسا و بەریتانیا، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ڕاوێژکاری پاشای سعوودیە و نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە گەڵ مەسعوود بارزانی دیداریان کرد بەڵام پاش بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم تا 15ی نۆڤیمبێر چی دی هیچ کەسایەتییێکی سیاسی و نێونەتەوەیی سەردانی هەولێریان نەکردووە.
زانا عه‌بدولڕه‌حمان دەڵێت: نه‌هاتنی وه‌فدی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێم بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی دەگەڕێتەوە كه به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به گوێ نه‌دانی هه‌رێمه‌وه هەبووه بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم كه وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان داوایان ده‌كرد، به‌شێكیشی هاتنی پێشتری وه‌فدی بیانی و نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیی به شه‌ڕی داعشه‌وه هه‌بووه و ئێستا مه‌ترسیی داعش كه‌م بووه‌ته‌وه.
زانا عه‌بدولڕه‌حمان زیادی دەکات: دۆسته‌كانمان ڕاستمان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و له كاتی شه‌ڕی داعشدا كوردیان به پاڵه‌وان داده‌نا و ئێستا كه شه‌ڕی داعش نه‌ماوه ئیشیان به كورد نییە، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم له سه‌ر بنه‌مای پڕۆتۆكۆڵ نه‌بوو بەڵکوو بۆ شه‌ڕی داعش بووە و وڵاتان به‌قه‌ده‌ر یارمه‌تیدانی خۆیان نه‌وت و پاره‌یان بردووه.
سەرچاوە: ئاژانس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment