بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له میانی سیمینارێكدا له شاری سلێمانی رای‌گه‌یاند: 200 هه‌زار كه‌س له هه‌رێم به نایاسایی خانه‌نشین كراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 430 هه‌زار چه‌كدار به ناوی پێشمه‌رگه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن.
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشین له روونكردنه‌وه‌یێكدا رای‌گه‌یاندووه: ئێمه وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشین ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه؛ به‌پێی ئاماری بایۆمه‌تری 244 هه‌زار خانه‌نشین، مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن له هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتوون له خانه‌نشینانی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ، كارمه‌ندانی ده‌زگای گشتیی ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه، كه‌م ئه‌ندامی سه‌نگه‌ر كه له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ژماره 27ی ساڵی 2006، یاسای ڕاژه‌ی زانكۆیی ژماره 23 ساڵی 2008، یاسای مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ژماره 27 ساڵی 2008، یاسای ڕاژه و خانه‌نشینی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 18 ساڵی 2011، یاسای ڕاژه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه ژماره 38 ساڵی 2007 و یاسای كه‌م ئه‌ندامانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ری ژماره 34 ساڵی 2007؛ خانه‌نشین كراون.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه له هه‌مان كاتدا لیژنه‌یێكی تایبه‌تمه‌ند پێكهێنراوه له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌دواداچوون له مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه بنه‌مای یاساكانی سه‌ره‌وه نایانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاو كردنی پێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوازێكی تایبه‌ت ڕۆڵیان هه‌بووه له شۆڕشه‌كانی ڕزگاریخوازی كوردستان.
سەرچاوە: ئاوێنە
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment