ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ دێلۆران 2 برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی ئیلام- قایمقامی دێلۆران هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی له‌و شاره‌دا ڕاگه‌یاند و وتی: به‌و هۆیه‌وه‌ دوو سه‌ربازی سنوورپارێز بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید حسێنعه‌لی مووسه‌وی ڕای‌گه‌یاند: له‌ ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکدا که‌ شه‌وی هه‌ینی له‌ ده‌وروبه‌ری بنکه‌ی ئینتیزامیی نه‌هر عه‌نبه‌ردا ڕووی دا دوو سه‌رباز بریندار بوون.

ناوبراو زیادی کرد: برینداره‌کان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ ئیلام گوازراونه‌ته‌وه‌.

شاری دێلۆران ڕووبه‌رێکی 200 کیلۆمه‌تری له‌ سنووری پارێزگای ئیلام و وڵاتی عێراق له‌خۆ ده‌گرێت. کۆی ڕووبه‌ری سنووری ئیلام له‌گه‌ڵ عێراقیش 430 کیلۆمه‌تره‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ 1 ملیۆن و 700 هه‌زار هێکتار له دوو شاری مێهران و دێلۆرانی‌ پارێزگای ئیلامدا ئێستاش مین و تۆپی نه‌ته‌قاوی سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانیی پیرۆزی تێدایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8407

Your Comment

You are replying to: .
captcha