بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار ڕایگەیاند: كۆبوونەوەی سەركردایەتیی حزبەكەی بە بێ دانانی بەرنامەی كار ئەنجام نادرێت و ئاماژەی بەوەش كرد تا ئێستا هیچ وادەیێک بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دیاری نەكراوە.
ناوبراو وتیشی: كۆبوونەوە دەبێت یەكێتی رێک بخاتەوە و بیخاتە سەر رێچكەی خۆی، نەک بە عەقڵییەتی پیلانگێڕی بەرێوە ببرێت.
ئەم لێدوانەی مەلا بەختیار لە كاتێكدایە كە لە مەراسیمی چلەی مام جەلال، كۆسرەت رەسووڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی بە میدیاكانی راگەیاند: بۆ چارەسەر كردنی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی، لە چەند رۆژی ئایندە سەركردایەتیی ئەو حزبە كۆ دەبێتەوە.
سەرچاوە: ئاوێنە
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment