به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکێکی PYD له لێدوانێکدا سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌گرتن له لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئیبراهیم کالین وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی کۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا له ڕووسیا و بانگهێشت نه‌کردنی PYD بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه ڕای‌گه‌یاند: وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری وڵاتێک له زاری وڵاتێکی دیکه‌وه قسه ده‌کات. وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیاش به نوێنه‌رایه‌تیی ڕووسیا قسه ده‌کات و له بابه‌ته‌کیش ده‌دوێت که پێوه‌ندیی به سووریاوه هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورکیا له هه‌لومه‌رجێکدایه که نازانێت چی ئه‌کات. وا ده‌زانێت به ئاسانی ده‌توانێت له هه‌موو شوێنێکدا ده‌ستوه‌ردان بکات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاشکراشی کرد: ده‌ستێوه‌ردانی حکوومه‌تی تورکیا له کاروباری ناوخۆی سووریا کێشه‌کانی ئه‌و وڵاته زیاتر ده‌کات. ئێمه ئه‌و لێدوانه‌ی وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا به هیچ له‌ونێک قبووڵ ناکه‌ین. ئێمه ئامانجی ئه‌و لێدوانه به‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین که هه‌وڵی زیاد کردنی کێشه و ناکۆکییه‌کانی نێوخۆی سووریا ده‌دات بۆیه‌ش ناچارین پێش به هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێک بگرین که له ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئه‌نجام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر توانیمان ئه‌وه بکه‌ین ئه‌وا چاره‌سه‌رێکی ئاسانتر بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment