بەغدا نوێنەرایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دادەخات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە دوور نازانرێت لە داهاتوودا حكوومەتی عێراق دەست بكات بە داخستنی نوێنەرایەتییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەویش بەو پێیەی كە دەستوور رێ نادات بەوەی هەرێم و پارێزگاكان نوێنەرایەتیی سەربەخۆیان لە دەرەوەی وڵاتدا هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرید ئەسەسەرد بەرپرسی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیجیی كوردستان رایگەیاند: لە ئەگەری رێکكەوتنی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغدا، ئەو دەسەڵاتە فراوانەی کە پێشتر ھەرێم ھەیبوو لە دەستی دەدات و تەنھا لە ناوخۆی ھەرێمدا دەسەڵاتی دەمێنێت، بە جۆرێک ھەندێک دەسەڵات ھەیە کە بەپێی دەستووری عێراق رێگە بە ھەرێم نەدراوە ھەیبێت، بۆیە ئەگەر بەغدا پێداگیری لەسەر بکات، ئەو دەسەڵاتانە لە دەست دەچن.

ئەسەسەرد وتیشی: بەپێی دەستووری عێراق، ھەرێم و پارێزگاکان مافی ئەوەیان نییە نوێنەرایەتییان لە دەرەوەی وڵات ھەبێت و تەنھا دەتوانن نوێنەرایەتییان لە ناو باڵێۆزخانەکانی عێراقدا ھەبێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە داھاتوودا بەغدا رێگە بەو نوێنەرایەتییانەی ھەرێم لە دەرەوە نەدات و دایان‌بخات.

عێراق جەخت دەكاتەوە كە سەرجەم ئەو رێوشوێنانەی كە لە دەرئەنجامی ریفراندۆمەكەدا بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان گرتوونیەتەبەر دەستوورین و هەر لەو چوارچێوەیەشدا پێداگری لە سەر كۆنترۆڵ كردنی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان دەكات، هەولێریش ئامادەیی پیشان داوە كە لەسەر بنەمای دەستوور گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكات، بەڵام تا ئێستا حكوومەتی عێراق وەڵامی نەداونەتەوە.

سەرچاوە: میللەت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8395

Your Comment

You are replying to: .
captcha