بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كه‌ریم گوڵانی دەڵێت: له شه‌ڕی داعشدا پێنج گۆرانی و سێ لاوانه‌وه‌ی بۆ پێشمه‌رگه تۆمار كردووه.
ناوبراو وتی: "ده‌بم به قوربانی خۆڵی ژێر پێی پێشمه‌رگه. ئه‌وان نه‌بوونایه داعش ده‌هات و ژن و كچه‌كانی ده‌بردین، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات نایێت خزمه‌تی پێشمه‌رگه بكات. پێشمه‌رگه ناو و ناوبانگێكی باشی هه‌بوو له وڵاتان له‌م دواییانه‌دا ناویان له‌كه‌دار كرد، له‌م وڵاته‌دا قه‌دری هیچ ناگیرێت."
ناوبراو وتیشی: “له ماوه‌ی گشت‌پرسیی كوردستان 20 كۆنسێرتم ئه‌نجام داوه هیچ كه‌س و لایه‌نێک و نه حكوومه‌ت هیچ ده‌ست خۆشییێكیان لێ نه‌كردووم. له ئێستادا له شاری هه‌ولێر داده‌نیشم. ناوێرم له‌م دۆخه‌دا بچمه‌وه سلێمانی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه و جوێنیان پێداوم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆرانیم بۆ ریفراندۆم وتووه. ئه‌مه‌یه هونه‌ری كوردی من دوای 27 ساڵ گۆرانی وتن هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانم هه‌یه ناتوانم بێمه‌وه شاره‌كه‌م و جوێنم پێده‌درێت ئیتر خزمه‌تی چی بكه‌م."
گوڵانی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كاری هونه‌ری بووه‌ته بزنس و بازرگانی بۆ ژماره‌یێک و بۆ ژماره‌یێكیش نان نییه بیخوات، به‌ده‌ر له هاتنه ناوه‌ی ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی ئاوازی توركی و عه‌ره‌بی و فارسی و كه‌سیش نییه باسی بكات یان لێپه‌رسینه‌وه‌یێک هه‌ر هه‌بێت.
ناوبراو جه‌ختی کرد: "بۆیه من زۆر په‌شیمانم له‌و چه‌ند ساڵه‌ی خزمه‌تی هونه‌ری كوردیم كردووه و گۆرانیم وتووه. ته‌مه‌نام ده‌كرد زمانم نه‌بوایه به‌س هونه‌رمه‌ند نه‌بوومایه كه له‌م وڵاته‌دا هیچ ئازادییێک نه‌ماوه و سه‌رجه‌می كایه‌كانی ژیان شێوێنراوه و كه‌س رێزی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند ناگرێت. سه‌رباقی هه‌موو ئه‌مانه‌ش حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات هیچ ئاوڕێک له هونه‌رمه‌ند ناداته‌وه تا كه‌سانی به‌ئه‌زموون و به‌توانا جیا بكرێته‌وه له كه‌سانێک كه بارن به سه‌ر هونه‌ری كوردییه‌وه و هونه‌رمه‌ند نین”.
گوڵانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد گریانی دێت بۆ هونه‌ری كوردی و زیادیشی کرد: “ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌مان له سه‌ره خه‌م بخۆین، تا دوا نه‌فه‌س خزمه‌تمان كرد له‌گه‌ڵ زانیشمان دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ناكرێت له توانای ئێمه‌دا نه‌ماوه چووینه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه و واز له كاره‌كه‌مان بهێنین زۆر باشتره”.
ئەو هونەرمەندە گۆرانیبێژه وتیشی: "نازانین به كێ بڵێن هه‌ر لایێكی ئه‌م وڵاته ده‌گریت له لایێکی دیكه‌ی خراپتره و كه‌س گوێ له كه‌س ناگرێت".
سەرچاوە: ئاوێنە
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment