گوندی لوێزه‌ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یرولزوور ئازاد کراوه‌

به‌شی سووریا- زاگرۆس به‌رخۆدان فه‌رمانده‌یێکی سوپای دیموکراتیکی سووریا هه‌واڵی ئازادکردنه‌وه‌ی گوندی ستراتێژیکی لوێزه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراتی ڕاگه‌یاند.

زاگرۆس به‌رخۆدان فه‌رمانده‌یێکی کوردی سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕۆژی هه‌ینی 19ی گه‌ڵاڕێزان له‌ گفتوگۆیێکی ته‌له‌فۆنیدا به‌ هه‌واڵنێری نێوده‌وڵه‌تیی کوردپرێسی ڕا­­گه‌یاندووه‌: له‌ 62هه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌دا هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌ب توانیان گوندی ستراتێژیکی لوێزه‌ له‌ 34 کیلۆمه‌تری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ده‌یره‌لزوور له‌ داعش پاک بکه‌نه‌وه‌.

ناوبراو تیشکی خسته‌سه‌ر جووڵه‌ی شه‌وی ڕابردووی ئه‌و هێزانه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات و زیادی کرد: له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 8 تیرۆریستی داعش کوژران و دوو ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی داعش تێکشکێندران.

به‌رخۆدان درێژه‌ی پێدا: شه‌ڕه‌که‌ تا ده‌مه‌به‌یانیی ئه‌مڕۆکه‌ به‌رده‌وام بوو و سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپای دیموکراتیکی سووریا توانی به‌ ته‌واوه‌تی گونده‌که‌ کۆنتڕۆڵ بکات.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیک توانیان شارۆچکه‌ی "مه‌رگ­دێ" و 24 گوندی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئازاد بکه‌ن. ئه‌و ناوچانه‌ش دوایین خاڵه‌کانن که‌ داعش له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ مابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8392

Your Comment

You are replying to: .
captcha