وته‌دانی ئه‌ردۆغان له ساڵوه‌گه‌ڕی مردنی ئه‌تاتورک له کۆشکی سه‌رۆک کۆماری: ئێستا ده‌بێت په‌یمانی نیشتیمانی جێبه‌جێ بکه‌ین
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ساڵوه‌گه‌ڕی مردنی مسته‌فا که‌ماڵ پاشا (ئه‌تاتورک) بنیاتنه‌ری کۆماری تورکیا له کۆشکی سه‌رۆک کۆماریدا ڕایگه‌یاند: ئێمه ئه‌و کاته‌ی شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆییمان ده‌ست پێ‌کرد ته‌نانه‌ت نه‌مانتوانی ئه‌و په‌یمانه نیشتیمانییه جێبه‌جێ بکه‌ین که ڕامانگه‌یاندبوو. ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌ره‌نجی گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و عێراق بده‌ین ده‌رده‌که‌وێت مه‌به‌ست چییه. مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه ده‌بێت جارێکی‌تر په‌یمانی نیشتیمانی جێبه‌جێ بکه‌ین. ئه‌گه‌ر هێرش ده‌کرێته سه‌ر په‌یمانی نیشتیمانیی ئێمه، ئه‌گه‌ر ده‌ستدڕێژی ده‌کرێت بۆ سنووره‌کانی په‌یمانی نیشتیمانیی ئێمه بێگومان ناتوانین دابنیشین و بڵێین فه‌رموون بۆیه ناچارین چی له ده‌ستمان بێت بیکه‌ین. ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتیش به هه‌مان مه‌به‌ست بوو. ئه‌وه‌ی ئێستاش له ئیدله‌ب و عه‌فرین ده‌کرێت هه‌مان شته.
جێگری IP پارت: ده‌نگی IP پارت که‌متر له 20 له‌سه‌د نابێت
کۆرای ئایدین جێگری IP پارت له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: ئێمه ماوه‌ی 40 ڕۆژه له‌گه‌ڵ کۆمپانیایێکی ڕاپرسی کار ده‌که‌ین و سه‌رۆکی حزبه‌که‌ش داوای له کۆمپانیایێکیتری ڕاپرسی کردووه ڕاپرسییێکیتر ئه‌نجام بدات. پێش ئه‌وه‌ی هێشتاکه IP پارت دانه‌مه‌زرابوو پارتی نوێی مێراڵ ئاکشنه‌ر له‌سه‌دا 20ی ده‌نگه‌کانی به‌خۆوه ته‌رخان کردبوو. ئه‌گه‌ر کۆمپانیای ڕاپرسی ئیدیعایێکی هه‌یه ڕێژه‌ی ده‌نگی IP پارت که‌متره له 20 له‌سه‌د، له ئێستاوه ده‌توانین گره‌ویان له‌گه‌ڵ بکه‌ین.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا: پاڵپشتیی چه‌کداری ئه‌مریکا له یه‌په‌گه ڕێژه‌ی 3 هه‌زار لۆریی تێپه‌ڕاندووه/ پاڵپشتی کردنی یه‌په‌گه هه‌ڕه‌شه‌یه دژ به ئاسایشی نیشتیمانیی تورکیا
نووره‌ددین چانیکلی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له دانیشتنی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له برۆکسێل ئاماژه‌ی به پاڵپشتیی ئه‌مریکا له یه‌په‌گه کردووه که ڕێژه‌ی 3 هه‌زار لۆریی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی ئه‌مریکی تێپه‌ڕاندووه.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و پاڵپشتییه هه‌ڕه‌شه‌یه دژ به ئاسایشی نیشتیمانیی تورکیا.
وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا: داوا ده‌که‌ین به ته‌واوه‌تی ڕێژه‌ی یاسایی‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبگیرێت
بۆله‌نت تزجان جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووه: ئێمه وه‌کوو پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا پاڵپشتی نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین. ڕێژه‌ی یاسایی نابێت له‌به‌رچاو بگیردرێت. ئه‌گه‌ر مکووڕن له‌سه‌ر هه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌وا ده‌بێت به لانی زۆره‌وه له‌سه‌دا 3 بێت به‌ڵام ئێمه حه‌ز ده‌که‌ین به ته‌واوه‌تی لاببرێت.
سه‌رۆک کۆماری پێشووی تورکیا: ستراتێژیی چوونه‌ده‌ره‌وه له شه‌ڕی چه‌کدارانه‌ی سووریا له‌ئارادا نییه
عه‌بدوڵڵا گویل یازده‌هه‌مین سه‌رۆک کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: هێزی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر گوشاری ئه‌مریکا و به بێ مه‌شرووعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و به بێ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سووریا ده‌ستی کردبوو به هێرش کردن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ستراتێژییێکی گونجاو بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی چه‌کدارانه له سووریا دانه‌ڕێژرابوو و هاوکێشه‌کان له‌به‌رچاو نه‌گیرابوو ئه‌مڕۆکه بۆشاییێکی سیاسی و ئاڵۆزی له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌بینین.
دیداری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ له نیۆیۆرک
بینالی یێڵدرم که بۆ کۆبوونه‌وه‌ی جۆربه‌جۆر سه‌ردانی ئه‌مریکای کردووه له نیۆیۆرک له‌گه‌ڵ ئا‌نتۆنیۆ گوترێس سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دیداری کرد.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا له دیداری وه‌زیری به‌رگریی تورکیادا: ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕی دژ به په‌که‌که و دیکه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان پاڵپشتی تورکیا ده‌بێت
جه‌یمز ماتیز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا له دیداری هاوتا تورکه‌که‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند: به له‌به‌رچاوگرتنی تێکڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دژ به ئاسایشی نیشتیمانیی تورکیا کراون ئه‌مریکا له شه‌ڕی تورکیا دژ به په‌که‌که و دیکه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان پاڵپشتی تورکیا ده‌بێت و له‌و ڕه‌وته‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕێککه‌وتننامه‌ی په‌ره‌پێدانی هاوکاریی سه‌ربازیی تورکیا له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا واژۆ کرا
سێ وڵاتی تورکیا، ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا ڕێککه‌وتننامه‌یێکی په‌ره‌پێدانی هاوکاریی سه‌ربازیی خۆیان بۆ به‌رهه‌م هێنان و چێ‌کردنی مووشه‌کی بالستیک و به‌رگریی دژه‌مووشه‌ک واژۆ ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment