سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیاری هەولێری بۆ تەرخان کردنی بە مەرجی 17%ی بووجە بۆ هەرێمی کوردستانی قبووڵ نەکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕای گەیاند: ئەو مەرجەی هەولێر سەبارەت بە ڕادەست کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە بەرامبەر تەرخان کردنی پشکی 17%ی لە بووجەی 2018 لە لایەن بەغداوە، قبووڵ ناکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی جەختی کردەوە مەرجەی هەولێر سەبارەت بە ڕادەست کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە بەرامبەر تەرخان کردنی پشکی 17%ی لە بووجەی 2018 قبووڵ ناکات و بووجەی بەپێی عەدالەت لە نێوان هەموو پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.

ناوبراو وتیشی لە بووجەی 2018دا پشکی بووجە لە نێوان ناوچەکانی وڵاتدا بە پێی عەدالەت و حەشیمەتی دانیشتووی هەر پارارێزگایێک دابەش دەکرێت و پشکی هەرێمی کوردستانیش لە 17% و بۆ 12.67% دابەزیوە، ئامانج لەوەش سزادانی لایەنێکی تایبەت نییە.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاندبوو: ئەگەر بەغدا 17%ی بووجەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکات، نەوتی خۆیان ڕادەستی بەغدا دەکەن.

لە بووجەی ساڵانی پێشوودا پشکی هەرێمی کوردستان لە بووجەی گشتیی عێراق 17% دیاری کرابوو، بەڵام لە ماوەی 4 ساڵی پێشوودا سەرەڕای پەسەند کردنی ئەو بووجەیە لە پەرلەمانی عێراق، ئەو پشکە ڕادەستی هەولێر نەکراوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8384

Your Comment

You are replying to: .
captcha