هه‌را و هووریای کاربه‌ده‌ستانی سعوودی هیچ مانایێکی بۆمان نییه‌

به‌شی ئێران- نه‌قه‌وی حسێنی ڕای‌­گه‌یاند: جێگری نوێی عه‌ره‌بستان به‌ یارمه‌تیی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت خولێکی تازه‌ی نائه‌منی بخاته‌ ناوچه‌که‌وه‌.

وته‌بێژی لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ لێدوانێک بۆ کوردپرێس ئاماژه‌ی کرده‌ وته‌ دژه‌ ئێرانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستان و وتی: له‌ ڕاستیدا هه‌را و هووریای کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستان ده‌رهاویشته‌ی شکسته‌کانیان له‌ ناوچه‌که‌یه‌ و بۆیه‌ش هه‌میشه‌ هه‌مبه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران په‌نا بۆ زمانی تۆمه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بات.

ناوبراو درێژه‌ی دا: عه‌ره‌بستان له‌ زه‌لکاوی یه‌مه‌ندا گیری خواردووه‌، ڕێک به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مریکا که‌وته‌ زه‌لکاوی ڤێتنامه‌وه‌ و ئابڕووی له‌ جیهاندا له‌که‌دار بوو.

نه‌قه‌وی حسێنی وتیشی: عه‌ره‌بستان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئابڕووی خۆی ئێستا په‌ل بۆ هه‌موو شتێک ده‌هاوێت و ئه‌وجاره‌شیان به‌ تاڵانی سه‌روه‌تی موسڵمانان و به‌فیڕۆدانی پاره‌ی گه‌لی عه‌ره‌بستان ده‌یه‌وێ له‌ ناوچه‌که‌دا ئاژاوه‌ بگێڕێت و شه‌ڕ بنێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8367

Your Comment

You are replying to: .
captcha