به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک­کۆماری تورکیا وتی: شه‌ڕ دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان له کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه له په‌رله‌مانی تورکیا جه‌ختی کرد: "خه‌ریکین به‌ره‌و وه‌رزی زستان ده‌ڕۆین. باسی وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنی دژه PKK به هیچ له‌ونێک له‌ئارادا نییه. ئۆپه‌راسیۆنه‌که درێژه‌ی ده‌بێت. ئێمه ناوه‌ستین. ئه‌وان ده‌خه‌ینه ده‌ره‌وه."
ناوبراو PKKی به داره‌ده‌ستی زلهێزه بیانییه‌کان بۆ تێکدانی ئاشتی و سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زانی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شام (داعش)ی به ڕێکخراوێکی خوێنڕێژی تیرۆریستی ناو برد که هیچ په‌یوه‌ندییێکی به ئایینی ئیسلامه‌وه نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حوڕییه‌ت، سه‌رۆک­کۆماری تورکیا جارێکی دیکه به‌ڵێنی دا که ڕێکخراوه حکوومه‌تییه‌کان له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن که حکوومه‌تی تورکیا ئه‌وه به ڕێکخراوی تیرۆریستیی گوله‌ن (FETO) ده‌زانێت، خاوێن ده‌کاته‌وه.
ئه‌ردۆغان وتیشی: "ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌وان پاک ده‌که‌ینه‌وه. به بێ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئێمه به باشی کار ناکه‌ن. ئاشکرایه که ئه‌وان خۆیان له هێزه چه‌کداره‌کان، هێزه‌کانی پۆلیس و ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان ساماندهیی کردووه."
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment