شه‌ڕ له‌ نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که‌ ڕووی دا

به‌شی تورکیا- له‌ ناوچه‌ی چاڵدیرانی سه‌ر به‌پارێزگای وان شه‌ڕ له‌ نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ڕووی دا و سه‌ربازێكی توركیا كوژرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاتژمێر 19:00ی ئێواره‌ی دوێنێ (دووشه‌ممه‌/ 6ی نۆڤێمبێر) له‌ ناوچه‌ی چاڵدیران شه‌ڕ له‌ نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ‌و سوپای توركیا ڕووی دا و ئه‌فسه‌رێک به‌ پله‌ی مولازمی یه‌ک له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.

شایانی باسه‌؛ دوای دوو ساڵ له‌ ئاگربه‌ستی نێوان تورکیا و PKK، هاوینی 2015 شه‌ڕ ده‌ستی پێکرده‌وه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكه ‌و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه.

دوای‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازیی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ باكووری‌ كوردستان ده‌ستپێكرد و تا ئێستاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8353

Your Comment

You are replying to: .
captcha