سامان بە سنووری باشماخ دەدرێت

بەشی کوردستان- پارێزگاری کوردستان ئاماژەی بە گرنگایەتیی سنووری باشماخ دا و ڕای گەیاند: بەم زووانە سامان بە سنووری باشماخ دەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن مورادنیا لە پەراوێزی سەفەر بۆ شاری مەریوان ڕای گەیاند: سامان پێدان بە سنووری باشماخ دەبێتە هۆی گەشەی هەناردە و هاوردە کردن و بەو پێیەش دەبێت ئاوڕی تایبەت بەو پرسە بدرێت.

ناوبراو زیادی کرد: سنووری باشماخ دەروازەی پێوەندی گرتن لەگەڵ دەرەوەی وڵاتە، ئەم سنوورە لە ڕیزی سنوورە گرینگەکانی وڵاتە کە دەتوانێت لەگەڵ هەموو جیهان پێوەندی بگرێت و ئێمەش دەبێت ئەو دەفرایەتییە لە بەرچاو بگرین.

پارێزگاری کوردستان لە کۆتاییدا وتیشی: لە کێشەکانی ئەو سنوورە تێگەیشتووم و هەوڵ دەدەین تا یەک مانگی داهاتوو داپەڕێکی چاک بۆ چارەسەریی و سامان پێدانی ئەو سنوورە بدەین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8351

Your Comment

You are replying to: .
captcha