گۆڕان داوای گەڕانەوەی وەزیرەکانی ڕەت ‌دەکاتەوە و خوازیاری هەڵوەشانەوەی حکوومەتی هەرێمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی گۆڕان ڕای دەگەیێنێت "وەزیرەکانی ناگەڕینەوە بۆ حکوومەت و دەست لە کارکێشانەوەکەشیان پەسەند دەکەین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکی ڕۆژانامەوانیدا وتی: "پارتی و یەکێتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان شکستێکی گەورەیان هێناوە، نەک هەر شکست، کارەساتیان بەسەر گەلەکەماندا هێناوە، بۆیە ئێمە داوامان کردووە دەسەڵاتداران دەست لەکار بکێشنەوە.

شۆڕش حاجی ئاماژەی بەوەش دا "ئێمە داوا دەکەین حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەست لە کار بکێشێتەوە و حکوومەتێکی رزگاریی نیشتمانی کاتی دروست بکرێت، تەنها کاری ئەو حکوومەتە کاتییەش گفتوگۆ دەبێت لەگەڵ بەغدا و ئامادەکاری دەبێت بۆ هەڵبژاردن، چوونکە ناکرێت حکوومەتێک شکستی هێنابێت لە بەرەکانی شەڕ و دۆڕابێت، بچێت لەگەڵ هێزێکی براوە گفتوگۆ بکات".

هاوکات وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لەوەش کرد "دوو ساڵی رابردوو خراپترین ساڵەکانی پەیوەندیی نێوان گۆڕان و پارتی بوو، چوونکە سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵی نێوەندگیری و دەستپێشخەرییەی بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوانیان کرا هیچی نەگۆڕی، هەرکات لایەکیان مەرجێکیان لابردبێت لاکەی دیکە مەرجێکی دیکەی بۆ ئاشت بوونەوە داناوە".

شایانی باسە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان ڕۆژی دوشەممە لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: "داوا لە وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم بگەڕێنەوە نێو حکوومەت و لە ئێستاشدا هیچ ڕێگریێک بۆ گەڕانەوەیان نەماوە".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8341

Your Comment

You are replying to: .
captcha