به‌غدا به‌ هه‌وڵ بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌غدا به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ پێداگره‌ له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و پێشێل کردنی ئه‌و مافانه‌ی که‌ ده‌ستووری عێراق بۆ کورد زه‌مانه‌تی کردوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: تێکڕای وه‌زیره‌ کورده‌کان جگه‌ له‌ دوو وه‌زیری حکوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌نگیان داوه‌ به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ ڕێژه‌ی که‌م کراوه‌وه‌.

ناوبراو هه‌روه‌هاش به‌غدا به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ پێداگره‌ له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و پێشێل کردنی ئه‌و مافانه‌ی که‌ ده‌ستووری عێراق بۆ کورد زه‌مانه‌تی کردوون.

مه‌سعوود حه‌یده‌ر زیادی کرد: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدا له‌پێناو گۆڕینی ناوی هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌رێمی باکووری عێراق یان ناوچه‌ی پارێزگاکانی هه‌رێم داکۆکییه‌ له‌پێناو سڕینه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی گۆڕینی ده‌ستووری عێراق و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و مادانه‌ی مافی کوردی تێدا زه‌مانه‌ت کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8340

Your Comment

You are replying to: .
captcha