ڕووسیا پاش شکستی تیرۆریسته‌کانیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هێشتنه‌وه‌ی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌ سووریا

به‌شی سووریا- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پاش کۆتاییی شه‌ڕی داعش، ڕووسیا دوو بنکه‌ی سه‌ربازیی خۆی له‌ خاکی سووریا بهێڵێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆلگ سیری مۆلۆتۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕای­گه‌یاند: چۆنیه‌تیی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی ڕووسیا له‌ سووریا پاش شکستی داعش به‌ستراوه‌ به‌ هه‌لومه‌رجی ئه‌و کاته‌وه‌ به‌ڵام به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ هه‌ر دوو بنکه‌ی سه‌ربازیی ڕووسیا له‌ سووریا ده‌مێنێته‌وه‌. نزیک به‌ له‌سه‌دا 90ی خاکی سووریا له‌ بنده‌ست داعش ئازاد کراوه‌ و سوپای ڕووسیا ڕای­گه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ری سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا ڕوو له‌ کۆتاییه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا که‌ داعش له‌سه‌دا 10ی خاکی سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و گرووپی فه‌تحولشام (ئه‌لنوسره‌ی ئه‌وسا) به‌رده‌وامه‌ له‌ شه‌ڕ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چه‌ند گرووپی دیکه‌ له‌ سووریا هه‌ن که‌ له‌ ژێر ئاڵای ڕێکخراوێکی گه‌وره‌تر یان به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌ ناو به‌ ناو شه‌ڕ ده‌که‌ن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: جار و بار گرووپێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو دێته‌ جه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌وه‌ که‌ پێشتر له‌ گۆڕه‌پانه‌که‌دا نه‌بوون له‌ ناکاو سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و دۆخه‌که‌ به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕدرێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ڕووسیا دوو بنکه‌ی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی له‌ ڕووسیا هه‌یه‌: بنکه‌ی ئاسمانیی حه‌میمیم و بنکه‌ی هێزی ده‌ریاییی ته‌ڕتووس.

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8332

Your Comment

You are replying to: .
captcha