بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میران به‌کر سکرتێرى رۆژنامه‌وانیى وه‌زیرى پێشمه‌رگه بە شارپرێس-ی وتووە: "ئه‌وه‌ى بڵاو کراوه‌ته‌وه هه‌واڵێکى چه‌واشه‌کارانه‌یه و دووره له‌ڕاستیه‌وه، ئێمه به‌ته‌واوه‌تى هه‌موو ئه‌و زانیاریانه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه کە گوایا وه‌زیرى پێشمه‌رگه له کۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى به‌رگریی تورکیا و مه‌سروور بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوور نەخراوەتەوە.
میران به‌کر جه‌ختیشی کرده‌وه، "دروست کردنى ئه‌و هه‌واڵه به‌مه‌به‌سته و ئامانجى له‌پشته‌وه‌یه، ئێستا له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پرۆسه‌ى چاکسازى به‌رده‌وامه، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ش له بڕیاره‌کانى له‌وباره‌یه‌وه سووره و به‌رده‌وامه، باش ئه‌وه‌ش ده‌زانین چاکسازی و هه‌نگاونان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌مپه‌ڕى دێته پێش، بۆیه ئه‌وه‌ى بڵاو کراوه‌ته‌وه گوایه له کۆبوونه‌وه‌ى نێوان وه‌زیرى به‌رگریی تورکیا و سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم دوورخراوه‌ته‌وه و به‌شداریی پێنه‌کراوه، هیچ بنهمایێکى نییه و شتێکى له‌و شێوه‌یه‌ش ڕووی نه‌داوه".
ناوبراو ئه‌وه‌شى وت: "ئه‌وه‌ى بڵاو کراوه‌ته‌وه چیرۆکێکى دروستکراوه به‌داخه‌وه، هه‌ربۆیه ئێمه له نووسینگه‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و داوا له ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ین پیشه‌ییانه و بابه‌تیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و کاره‌که‌ى خۆیاندا بکه‌ن، نه‌ک په‌یجى بێ دایک و باوک بکه‌نه سه‌رچاوه‌ى ده‌ستکه‌وتنى زانیاریه‌کانیان، ئێمه داوایان لێده‌که‌ین بۆ هه‌ر هه‌واڵێکى په‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆ ئێمه بگه‌ڕێنه‌وه و داواى زانیارى له‌ئێمه بکه‌ن".
لێدوانه‌که‌ى سکرتێرى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌کاتێکدایه، وا بڵاوکراوه‌ته‌وه گوایه، له‌کۆبونه‌وه‌ى نێوان مه‌سروور بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم و خوڵوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرىی تورکیا، شۆڕش ئیسماعیل له‌و کۆبونه‌وه‌یه دوورخراوه‌ته‌وه‌و ڕێگه‌ى به‌شداریی پێنه‌دراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment