بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رای گەیاند، ئەم بارودۆخەی كە هاتە پێشەوە مەسعوود بارزانی تەحەمولی سەرەكی ئەو شكستە دەكات و خۆی لێی بەرپرسیارە بەتایبەت كە خۆی بەرپرسی هێزە چەكدارەكان و بەرپرسی دیپلۆماتی بووە.
سەید عەلی دەشڵێت: پارتی و یەكێتی ئەم شكستەیان هێناوە بەسەر هەرێمدا لە ئەنجامی 25 ساڵ حوكمڕانی، ئەو حزبانەشی كە لەگەڵیان بوون و ئەو ئەنجومەنەی دروستیشیان كرد بە ناوی ئەنجومەنی ریفراندۆمەوە لەم شكستە بەرپرسن.
ناوبراو ئاماژەشی كردووە، ئەگەر ئەوەی ئێمە وەک گۆڕان داوای دەكەین، بژاردەی ترمان لە بەردەستدایە و رێگەی تر دەگرینە بەر.
رێكخەری گشتیی گۆڕان راشی گەیاندووە، حكوومەتی هەرێمی ئێستا بەم حاڵەوە بچێتە گفتوگۆشەوە لەگەڵ حكوومەتی ئیتیحادی بە چاوێكی شكاو و شكستەوە سەیریان دەكەن و گوێ لە داخوازییەكانیان ناگرن.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment