19ی سه‌رماوه‌ز پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 97 ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت

به‌شی ئێران- بێهرووز نێعمه‌تی هه‌واڵی ڕاده‌ست کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 97 به‌ په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ کاتی ئاراسته‌ کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97 به‌ په‌رله‌مان ده‌ڵێت: به‌پێی گفتوگۆی ئه‌نجامدراو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 97 له‌ کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌/ 19ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانییه‌وه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ئێران ده‌کرێت.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی تاران له‌ په‌رله‌مانی ئێران ئاشکرایشی کرد: ڕۆژی 15ی سه‌رماوه‌ز هاوکات له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئیمام جه‌عفه‌ری سادق پشووی فه‌رمییه‌ هه‌ر بۆیه‌ش پڕۆژه‌یاساکه‌ بۆ ڕاده‌ست کردن به‌ په‌رله‌مان چه‌ند ڕۆژ دوا ده‌خرێت.

وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان زیادی کرد: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵات 15ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت و پاش لێکدانه‌وه‌ له‌ کۆمیسیۆنه‌ تایبه‌ته‌کان و کۆمیسیۆنی ته‌لفیقی بودجه‌ له‌ په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌وساڵ به‌هۆی پشووی فه‌رمیی 15ی سه‌رماوه‌زه‌وه‌ ڕه‌وتی ڕاده‌ست کردنی پڕۆژه‌یاساکه‌ به‌ په‌رله‌مان دوا که‌وتووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8296

Your Comment

You are replying to: .
captcha