به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به کاتی ئاراسته کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97 به په‌رله‌مان ده‌ڵێت: به‌پێی گفتوگۆی ئه‌نجامدراو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 97 له کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه/ 19ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانییه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ئێران ده‌کرێت.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی تاران له په‌رله‌مانی ئێران ئاشکرایشی کرد: ڕۆژی 15ی سه‌رماوه‌ز هاوکات له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئیمام جه‌عفه‌ری سادق پشووی فه‌رمییه هه‌ر بۆیه‌ش پڕۆژه‌یاساکه بۆ ڕاده‌ست کردن به په‌رله‌مان چه‌ند ڕۆژ دوا ده‌خرێت.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان زیادی کرد: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵات 15ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت و پاش لێکدانه‌وه له کۆمیسیۆنه تایبه‌ته‌کان و کۆمیسیۆنی ته‌لفیقی بودجه له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌وساڵ به‌هۆی پشووی فه‌رمیی 15ی سه‌رماوه‌زه‌وه ڕه‌وتی ڕاده‌ست کردنی پڕۆژه‌یاساکه به په‌رله‌مان دوا که‌وتووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment