بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە حوکمی سەید عەباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆ جەلال قەلعەشاخانی هاتووە: بە لە بەرچاو گرتنی پێشینەی فەرهەنگی و ئەزموونی بە بایەخی جەنابتان، بەپێی ئەم حوکمەیە ئێوە لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان دەست نیشان دەکرێن.
پێش لەمەش مامۆستا ڕەحیم جەعفەری کە ئێستا بەڕێوەبەری گشتیی ئیدراەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی کرماشانە، بەرپرسارێتیی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستانی لە ئەستۆ بوو.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment