ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی تەقینەوەکەی بەغدای کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئیدانەی تەقینەوەکەی رۆژی 21ی ئەم مانگەی بەغدا دەکەن کەبەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون و جارێکی دیکە پشتیوانی لەهەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی ئاسایش، بنبڕکردنی تیرۆر و هێنانەکایەی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییان ئەو وڵاتە دوپات دەکەنەوە.

کوردپرێس:

ئەنجومەنی ئاسایش سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بەتوندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی بەغدا دەکەن لە 21ی ئەم مانگەدا ئەنجام دراو و دواتریش داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەکە راگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئەوپەڕی هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆیان بۆ خانەوادەی قوربانیان و حکومەتی عێراق دەردەبڕن و هیوای هەرچی زو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازن.

ئەوەش هاتوە، پشتگیری دەکەن لەسەربەخۆیی، سەروەری، یەکڕیزی، پڕۆسەی دیموکراسی و خۆشگوزەرانیی عێراق و دوپاتی ئەوەش دەکەنەوە کە تیرۆر بە هەمو جۆرە شێواز و دەربڕینەکانییەوە یەکێکە لە هەرە مەترسیدارترین هەڕەشەکان بۆسەر ئاشتیی و ئارامیی جیهانی و بەپێویستی دەزانن ئەو کەسانەی بەرپرسیاری روداوەکە بون روبەڕوی توندترین رێکار ببنەوە.

ئەنجومەنی ئاسایش ئەوەشی خستوەتەڕو، پێویستە بەگوێرەی دەستوری نەتەوە یەکگرتوەکان و پابەندییەکانی دیکە، بەگرتنەخۆی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و یاسای پەنابەریی جیهانی و یاسای مرۆیی جیهانی، بەهەمو شێوەیەک بەرەنگاری هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی ببینەوە کە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاشتی و ئارامیی جیهانی، لەو پێناوەشدا دوپاتی پشتگیریی خۆشیان بۆ سەقامگیریی و شەڕی دژی تیرۆر بۆ عێراق دووپات دەکەنەوە.

News Code 828

Your Comment

You are replying to: .
captcha