له‌ هۆڵی ئه‌ندێشه‌ی تاران کۆنسێرتی مۆسیقای کوردی- لوڕی ده‌کرێت

به‌شی کرماشان- کۆنسێرتی مۆسیقای گرووپی "هم نوازان آوای پارسیان" به‌ سه‌رپه‌ره‌شتیاری و گۆرانیبێژیی سامان عه‌لیپوور ڕۆژی 9ی سه‌رماوه‌ز له‌ 2 به‌شی کوردی و لوڕیدا له‌ ته‌لاری ئه‌ندێشه‌ی حه‌وزه‌ی هونه‌ری له‌ تاران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنسێرتی مۆسیقای "هم نوازان آوای پارسیان" به‌ سه‌رپه‌ره‌شتیاریی سامان عه‌لیپوور به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و کۆپله‌کانی ئه‌و کۆنسێرته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای مۆسیقای ناوچه‌ی زاگرۆس به‌ ڕوانینێکی نوێ، به‌ که‌شێکی ڕیتمیکی نوێ، بووژاندنه‌وه‌ی کۆپله‌ و مێلۆدییه‌ کۆنه‌کان و له‌سه‌ر بنه‌مای خولقاندنی چیرۆکی ئه‌ویندارانه‌ به‌ شێوازی ئه‌مڕۆیی و به‌ گوێره‌ی مۆسیقای نوێ داڕێژراوه‌ته‌وه‌.

له‌و کۆنسێرته‌دا پووریا له‌ک (که‌مانچه‌)، مه‌یسه‌م نووری (سازی کوبه‌یی)، سیاوه‌ش ئاریان‌کیا (تار)، مه‌هدی توونی (دمه‌ک)، ئانیتا هه‌راتی (قانوون)، شاهرۆخ په‌یمانی (زڕنا)، مه‌هدی تاری (ده‌ف)، فه‌رزانه‌ ته‌ییبی (ده‌نگ)، سه‌مانه‌ شه‌هیدی (ده‌نگ)، که‌ماڵ شه‌فیعی (عوود)، فریشته‌ یار ئه‌حمه‌دی (که‌مانچه‌) به‌ سه‌رپه‌ره‌شتیاریی سامان عه‌لیپوور به‌شدار ده‌بن.

ئه‌و کۆنسێرته‌ له‌سه‌ر ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روین سه‌رله‌ک و ئاماده‌کاریی ئایدا ئه‌میری ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 9ی سه‌رماوه‌ز له‌ هۆڵی سووره‌ی حه‌وزه‌ی هونه‌ری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

لایه‌نگرانی کۆنسێرته‌که‌ ده‌توانن پسووله‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ئێران کۆنسێرت وه‌ربگرن یان پێوه‌ندی به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی 09381573809 بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8270

Your Comment

You are replying to: .
captcha