ڕه‌وتی ده‌وڵه‌ت خوازیی پارتی خه‌ریکه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌/ کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک له‌ ناوچه‌که‌دا سه‌ر ده‌که‌وێت

به‌شی تورکیا- له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی کرێکارانی کوردستان وێڕای ئاماژه‌ به‌ ده‌وری به‌رجسته‌ی تورکیا له‌ هێرشه‌کانی سوپای عێراقی بۆ سه‌ر کوردستانی عێراق تیشک خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی ده‌وڵه‌ت خوازیی پارتی دیموکراتیکی کوردستان خه‌ریکه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و له‌ باتی ئه‌وه‌ کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک له‌ ناوچه‌که‌دا سه‌رده‌که‌وێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ڕای­گه‌یاندووه‌: کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و پارته‌ی به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و داوای له‌ تێکڕای خه‌ڵک و ئه‌ندامانی پارته‌که‌ کردووه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کاندا خۆیان ڕێک بخه‌نه‌وه‌ و له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کاندا له‌ پێناو سه‌رکه‌وتنی ڕێبازی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هه‌وڵ بده‌ن و خه‌بات بکه‌ن.

ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی کۆبوونه‌وه‌که‌ سه‌باره‌ت بووه‌ به‌ فشاره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا و شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌ دژ به‌ ئۆجه‌لان و PKK‌ و له‌م باره‌شه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز کراوه‌. کۆبوونه‌وه‌که‌ ڕاشی­گه‌یاندووه‌ داپه‌ڕه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌و واتایه‌ن ئه‌و وڵاته‌ له‌ بواری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد شکستی هێناوه‌ و حکوومه‌ته‌که‌ی له‌ هه‌ڵدێری ڕووخاندایه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش کراوه‌ به‌ ڕزگار بوونی ڕه‌قه‌ له‌ بنده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش و باس له‌وه‌ کراوه‌: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ مێژووییه‌ له‌ خه‌ڵکی سووریا و به‌تایبه‌ت کوردستانی سووریا پیرۆزبایی ده‌که‌ین و جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌ برایه‌تیی کورد و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تیی نێوان هه‌موو گه‌ل بۆ کۆتایی هێنان به‌ پاوانخوازیی ده‌وڵه‌ت- گه‌ل له‌ ناوچه‌که‌دا و سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی دیموکراتیک له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت.

پرسی کوردستانی عێراق له‌ دیکه‌ی ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو، له‌م باره‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو: بێگومان ئه‌م پرسه‌ یه‌کێکه‌ له‌ پرسه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌. هێرشی ئه‌م دواییه‌ بۆ سه‌ر کوردستانی عێراق پیلانی بۆ داڕێژرا بوو و له‌م ناوه‌دا ڕۆڵی تورکیا ته‌واو ئاشکرایه‌. گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئامانجه‌ی ڕه‌وت و ڕێبازی ده‌وڵه‌ت خوازی و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی که‌ ڕه‌وتی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌ به‌ ته‌واوی ڕووی له‌ له‌ناوچوونه‌ و ڕێبازی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیک سه‌ر ده‌که‌وێت. هه‌ر بۆیه‌ش PKK‌ له‌ کوردستانی عێراقدا ڕۆڵی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌بینێت.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8266

Your Comment

You are replying to: .
captcha