ئه‌گه‌ر هه‌ولێر که‌سانی داواکراو ڕاده‌ست نه‌کات، به‌غدا هێز به‌ کار ده‌هێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق باسی ئاماده‌ کردنی لیستێکی فه‌رمی ده‌کات له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌لایه‌ن دادگه‌ی ئیتیحادییه‌وه‌ داوا کراون و ده‌بێت هه‌ولێر ڕاده‌ستی به‌غدایان بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌یاتی به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی ڕاگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌نیازه‌ ئه‌و تاوانبارانه‌ی حوکمی دادگه‌یان بۆ ده‌رکراوه‌ و له‌ هه‌رێمی کوردستانن له‌لایه‌ن هه‌ولێره‌وه‌ ڕاده‌ست بکرێن.

ناوبراو وتیشی: به‌غدا لیستی ئه‌و که‌سانه‌ی ئاماده‌ کردووه‌ و بڕیاره‌ ئاراسته‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بکات.

به‌یاتی زیادی کرد: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ ڕاده‌ستی به‌غدا بکه‌ن. له‌ ئه‌گه‌رێکدا هه‌ولێر له‌و کاره‌ خۆ ببوێرێت وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی و په‌یڕه‌وی ناوخۆ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و داواکراوانه‌ کار ده‌کات. ته‌نانه‌ت مومکینه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ولێر مل نه‌دات به‌غدا هێز یان گوشار به‌ کار بهێنێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: که‌سانی داواکراو به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵاتوون و هه‌رێمیان کردووه‌ته‌ مه‌ته‌رێز بۆ خۆیان و هه‌ولێریش بۆته‌ بڵندگۆی چالاکیی ئه‌وان دژی ده‌وڵه‌تی عێراق.

به‌یاتی ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: ئێستاکه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌سه‌ڵاتی داد له‌ نێوخۆی هه‌رێمدا په‌ره‌ی پێبدرێت و دادگه‌کانی هه‌رێم پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دادگه‌ی فیدڕاڵی هه‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8265

Your Comment

You are replying to: .
captcha