مێراڵ ئاکشنه‌ر: پرسی کورده‌کان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت
مێراڵ ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی پارتی تازه‌دامه‌زراوی "IP" له لێدوانێکدا تیشکی خسته سه‌ر کورده‌کانی تورکیا و ڕایگه‌یاند: له ڕاستیدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی ئێستاکه پرسی کورده‌کان نییه به‌ڵکوو "پرسی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیایه". ئه‌و بابه‌تانه‌ش به قسه‌ی زل چاره‌سه‌ر ناکرێن به‌ڵکوو پێویستی به‌وه‌یه له نزیکه‌وه هه‌ست به بابه‌ته‌که بکرێت. لێکتێگه‌یشتنێک هه‌بێت و به ئاشکرا و به بێ په‌رده له‌سه‌ر پرسه‌که گفتوگۆ بکرێت. من له باوکییه‌وه خه‌ڵکی ئامه‌دم و بنه‌ماڵه‌ی ئێمه نێردراونه‌ته یۆنان.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵیکوتایه سه‌ر گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵیکوتایه سه‌ر ژماره‌یێک ناڕازیی کورد که له شاری دۆسلدۆف به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هه‌مبه‌ر زیندانی کرانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و ژماره‌یێک هاوسه‌رۆک و نوێنه‌ری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان گردبوونه‌وه‌یان پێکهێنابوو و له‌و هێرشه‌شدا ژماره‌یێک بریندار بوون و چه‌ند که‌سێکیش ده‌ست به سه‌ر کران.
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا: ئۆپه‌راسیۆنی وه‌رزی پاییزی دژ به په‌که‌که ده‌ست پێده‌کات/ ده‌نگی ناڕه‌زاییی هیچ وڵاتێک لامان گرینگ نییه
سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به توندی دژ به هێرشی ئه‌مدواییه‌ی په‌که‌که بۆ سه‌ر سنووره‌کانی تورکیا کاردانه‌وه‌ی پیشان دا و ڕایگه‌یاند: وهجبهیێک ئۆپه‌راسیۆنی نوێی وه‌رزی پاییز دژ به په‌که‌که ده‌ست پێده‌که‌ین و هه‌موو جیهانیش بزانن ده‌نگی ناڕه‌زاییی هیچ وڵاتێک لامان گرینگ نییه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له ئه‌ودیوی چیاکان و له که‌مپی گانریش و دیکه‌ی که‌مپه‌کاندا ده‌ست پێده‌کات. په‌که‌که له‌وێ ته‌یار کراون، مه‌شقیان پێکراوه و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سنووری تورکیا. لێره جه‌خت ده‌که‌مه‌وه هه‌موو جیهان ده‌بینن و فێر ده‌بن که ئێمه ئیزنی هێرش به په‌که‌که ناده‌ین. له‌م بواره‌شدا هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌چینه پێشێ و درێژه به ڕێبازه‌که‌مان ده‌ده‌ین.
حوکمی 2 ساڵ زیندان بۆ مێراڵ دانیش بشتاش ده‌رکرا
دادگه‌ی 8ی سزای شاری ئادانا له حوکمی کۆتاییی مێراڵ دانیش بشتاش نوێنه‌ری ئادانا له په‌رله‌مانی تورکیا ناوبراوی به 2 ساڵ و 3 مانگ زیندان مه‌حکووم کرد ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی سووکایه‌تی کردنی ئاشکرا به ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌تی کۆماری تورکیا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment