ئۆپه‌راسیۆنی وه‌رزی پاییز دژ به‌ په‌که‌که‌ ده‌ست پێده‌که‌ین

به‌شی تورکیا- سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌ توندی دژ به‌ هێرشی ئه‌مدواییه‌ی په‌که‌که‌ بۆ سه‌ر سنووره‌کانی تورکیا کاردانه‌وه‌ی پیشان دا و ڕای‌گه‌یاند: وه‌جبه‌یێک ئۆپه‌راسیۆنی نوێی وه‌رزی پاییز دژ به‌ په‌که‌که‌ ده‌ست پێده‌که‌ین و هه‌موو جیهانیش بزانن ده‌نگی ناڕه‌زاییی هیچ وڵاتێک لامان گرینگ نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوله‌یمان سۆیلۆ له‌ لێدوانێکدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی توندی دژ به‌ هێرشه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی په‌که‌که‌ پیشان دا وتی: ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕی دژه‌تیرۆر له‌ وه‌رزی پاییزدا به‌ شێوازی جیدی ده‌ست پێده‌کات. ئینجا کام وڵات له‌ جیهاندا بیه‌وێت دژ به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌نگ هه‌ڵبڕێت لامان گرینگ نابێت. ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌ ئه‌ودیوی چیاکان و له‌ که‌مپی گانریش و دیکه‌ی که‌مپه‌کاندا ده‌ست پێده‌کات. په‌که‌که‌ له‌وێ ته‌یار کراون، مه‌شقیان پێکراوه‌ و هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر سنووری تورکیا. لێره‌ جه‌خت ده‌که‌مه‌وه‌ هه‌موو جیهان ده‌بینن و فێر ده‌بن که‌ ئێمه‌ ئیزنی هێرش به‌ په‌که‌که‌ ناده‌ین. له‌م بواره‌شدا هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌چینه‌ پێشێ و درێژه‌ به‌ ڕێبازه‌که‌مان ده‌ده‌ین.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا ئاشکراشی کرد: له‌ ماوه‌ی نزیک به‌ یه‌ک ساڵدا 650 هه‌مار و مه‌ته‌رێزی په‌که‌که‌مان خاپوور کردووه‌. ئێستاش ئۆپه‌راسیۆنی وه‌رزی پاییز ده‌ست پێده‌کات. به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌ په‌ناگرتنی په‌که‌که‌ له‌ که‌مپی زستانه‌یاندا هه‌رچی له‌ ده‌ستمان بێت ده‌یکه‌ین. تورکیا چیتر وڵاتێکه‌ له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه‌. گومانی تێدا نییه‌ کوژرانی هێزه‌کانمان زۆیرمان ده‌کات به‌ڵام ئه‌و دڵگرانییه‌ نابێته‌ هۆی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ بڕیاره‌کانمان.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8261

Your Comment

You are replying to: .
captcha