پرسی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت

بەشی تورکیا- مراڵ ئاکشنر، سەرۆکی پارتی چاکی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی بە پرسی کورد دا و وتی ئەو پرسە تەنها بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەر دەکرێت، من خۆم بە ڕەگەز خەڵکی دیاربەکرم و بنەماڵەی بابم بۆ یۆنان کۆچێندراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مراڵ ئاکشنر سەرۆکی پارتی چاکی تورکیا لە وتەکانیدا سەبارەت بە پرسی کوردی تورکیا ڕای گەیاند: لە ڕاستیدا ئەو پرسە پرسی کورد نییە پرسی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیایە. چوونکە کاتێک ئەو پرسە وەکوو پرسی کورد چاوی لێبکرێت بە هەڵە تێدەگەین کە کێشە لە سەر کوردەکانە.

ناوبراو درێژەی دا زۆر ڕوونە کە ئێمە هەندێک کێشەمان هەیە بەڵام کێشەکانی ئەو ناوچە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتین. ئەو پرسانە بە قسەی زل لە خولەکێکدا چارەسەر ناکرێن، بەڵکوو بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەر دەبن.

ئاکشنێر لە کۆتاییدا وتی بۆ هەمووان پەیامێکم هەیە "تۆ تورکی، ئێمە کوردین" ئەمە گرینگ نییە. هەموو زۆر چاک دەزانن کە چین. من بە ڕەگەز لە بنەماڵەیێکی خەڵکی دیاربەکرم.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8257

Your Comment

You are replying to: .
captcha