به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ ڕایمۆند تۆماس فه‌رمانده‌یێکی پله‌به‌رزی ئه‌مریکا له به‌رنامه‌ی ARDدا که ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵمانیا بڵاوی ده‌کاته‌وه وڵامی پرسیاری هه‌واڵنێرێک سه‌باره‌ت به هاوکارییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ PKK له شه‌ڕی دژ به گرووپی تیرۆریستی داعشدا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ناو وه‌کوو YPG و PYD ده‌بینرێت به‌ڵام له ڕاستیدا ئێمه ده‌زانین هه‌یکه‌لی ئه‌و گرووپانه به ته‌واوه‌تی له ئه‌ندامانی PKK پێکهاتوون.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی دابوویه‌وه که ئایا ئێوه ده‌زانن PKK گرووپێکی مارکسیستییه؟ وتی: من PKK به مارکسیست نازانم به‌ڵکوو به دیموکراتیان ده‌زانم.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ستار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment