ڕێگەچارەکانی ئاڵا تاڵەبانی بۆ دەرچوون لە قەیرانەکانی ئێستاکەی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و په‌رله‌مانتار له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ په‌یامێكیدا كه‌ ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ هەندێک خاڵی بۆ چوونەدەر لە قەیرانەکانی ئێستاکەی هەرێمی کوردستان هێناوەتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵا تاڵه‌بانی له‌ پێنج خاڵدا رێگه‌چاره‌ی بۆ ده‌ربازبوون له‌ ئاڵۆزییه‌كان خستوه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ چاكسازی له‌ كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت ئه‌و وه‌زیرانه‌ی هۆكاری شكستی دارایی و ئابووری و دانانی پلانی ستراتیژی دۆڕاوه‌كان بوون، دووربخرێنه‌وه‌.

دەقی نامەکەی ئاڵا تاڵەبانی بە شێوازی خوارۆیە:

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

ئۆباڵی نەهامەتی و فەشەلی چەند ساڵی ڕابردووی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، تەنها لە ئەستۆی حكوومەتەكەتان نییە، بەڵام بێ شک پشكی شێرتان بەردەكەوێت بەتایبەت لە ئیدارەی ئابووری و بڵاوبوونەوەی گەندەڵییێكی زۆر لە دامودەزگاكانی هەرێم و شكست هێنانی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

ئێستاش لەم قۆناغە هەستیارە و لەم ژینگە ئاڵۆزەی ژیانی هەرێمی كوردستان، حكوومەت لە بەردەم تاقی كردنەوەیێكی نوێدایە ، ئاشكرایە لەمپەر و كۆسپیس له بیشتانه ،كە بەداخەوە هەندێكی كۆسپی ناوخۆی خۆتانە.

لە زۆربەی كۆبوونەوەكانی نوێنەرایەتیی كورد لە گەڵ حكوومەتی هەرێم ڕەخنەی تووند و زۆرمان لە سیاسەتی حكوومەتی هەرێم دەگرت و ڕاستییەكانمان دەخستە ڕوو، بەڵام بەداخەوە نەک هەر گوێمان بۆ نە ئەگیرا بەڵكوو كۆمەڵێک تۆمەتی جۆراو جۆرمان بۆ دروست دەكرا و بەسەنگەر گرتن لە هەرێم وەسف دەكراین.

ئێستا كاتی گلەیی و هەڵدانەوەی پەڕەی كۆن نییە، لەم كاتەدا حكوومەت لە بەردەم تاقی كردنەوەیێكی چارەنووس سازدایە بۆ ڕاست كردنەوەی هەڵەكانی ڕابردوو، بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانەی هەرێمی تێكەوتووە، كە زەرەرمەندی یەكەم هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانن.

پێویستە وەک ڕێگە چارەیێک بۆ دەرباز بوون لەم نەهامەتییه كۆمەڵێک هەنگاو بنێین، كه جگه له پەرۆشیمان بۆ هاوڵاتییانی كوردستان هیچ مەبەستێكی ترمان لە باس كردنیان نییە:

1- دەبێت دەست بەجێ چاكسازی لە كابینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بكرێت، ئەو وەزیرانەی كە هۆكاری شكستی دارایی ئابووری و دانانی پلانه ستراتیجیه دووڕاوەكان بوون دوور بخرێنەوە، هەندی دەمووچاوی نوێ دۆسێی نەوت و دارایی و شوێنی تریان پێ بسپێردرێت.

‎ناكرێت هەمان شاندەكانی پێشووی حكوومەتی هەرێم دانووستان له گەڵ ناوەند بكەن، شاندێكی هونەری لێهاتو دروست بكەن بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ حكوومەتی عێراق پێویست ناكات شاندی هەرێم دەموو چاوی وەک ئاشتی هەورامی هاو شێوەكانی بن

2- گەندەڵیێكی زۆر یەخەی حكوومەتی گرتووە، حەق وایە هەندێک سزا بدرێت و دوور بخرێنەوە دەزگای چاودێری دارای و دەستەی دەست پاكی كارا بكرێت، چوونكە حكوومەتی عێراق سوورە لە سەر ناردنی دەزگا چاودێرییەكانی بۆ حكومەتی هەرێم تا چاودێریی داهات و حساباتی حكوومەتی هەرێم بكەن، پێش ناردنی مووچە و بووجەی كوردستان.

3- فراوان كردنی بنكەی حكوومەت و گەڕا دنەوەی وەزیرەكان تاوەكوو لە هەموو دانووستانێک حكوومەت بەڕاستی نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستان بكات.

4- پەرلەمانی كوردستان بە بەشداریی هەموو فراكسوێنەكان و سەرۆكی پەرلەمان دەست بەكار بێت و ئەركی سەركییان بژێوی هاوڵاتییان و چاودێریی حكوومەت و دانووستان بێت.

5- تكایە كاک نێچرەڤان كۆمەڵێک كەستان بەناوی ڕاوێژكاریی ئابووری و بووجە و یاسایی لە دەوری ئەم حكوومەتە كۆ كردۆتەوە كە بەڕاستی بەشێكن لەو شكستە كە تووشی حكوومەت بوون بە تایبەت لە پەیوەندی لەگەڵ حكوومەتی ناوەندی.

دڵنیاین بەشێكی زۆری ئەم ڕاوێژكار و سەرۆک بەشانە بۆ خۆ نزیک كردنەوە و سوودی شەخسی خۆیان و جەنابتیان بەهەڵە بردووە ، بوونە هۆی دوور خستنەوەی زۆر كەسی شارەزا و دلسۆز ، بە تایبەت لە ئێستادا هێنانە پێشەوەی كەسی شارەزا و دڵسۆز زۆر گرنگە.

ئێمەش وەک نوێنەرانی كورد لە بەغدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە چاک كردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتییان و لە دەست نەدانی مافە دەستووری و یاساییەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەین بەو ئەزموون پەیوەندیانەی هەمانە هاوكارتان بین.

سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی خەڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8253

Your Comment

You are replying to: .
captcha