هێزی عێراقی نایانەوێت لە ناوچە کێشە لە سەرەکاندا هێرش بکەنە سەر برا کوردەکانیان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق دەڵێت: مومکین نییە هێزەکانی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق لە ناوچە کێشە لە سەرەکاندا هێرش بکەنە سەر پێشمەرگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عامەری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «موازین نیوز»دا وتی: تەنها داواکاریی ئێمە لە برا پێشمەرگەکانمان ئەوەیە کە لە سنووری ئیدارەی پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین پاشەکشێ بکەن و ئەو ناوچانە ڕادەستی هێزی فیدراڵ بکەنەوە.

عامێری هیواشی خواست دابین کردنی ئەمنیەت لە ناوچە کێشە لە سەرەکانیشدا وەکوو کەرکووک بە شێوازێکی هێور ئەنجام بدرێت و کوردەکانیش وەڵامی ئەرێنی بە داواکارییەکانی حکوومەتی ناوەندیی بدەنەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8244

Your Comment

You are replying to: .
captcha