به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به کۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا له شاری سووچی ڕووسیا کرد و وتی: ئه‌و دانوستانه ده‌ستکه‌وتی باشی نابێت به‌ڵام پێویسته ڕای­بگه‌یێنین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئامانج له پێکهێنانی کۆنگره‌که چی بێت، ده‌توانێت ده‌ستپێکی پڕۆسه‌یێکی سیاسی بێت بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا. زانیاریی دژ به یه‌ک سه‌باره‌ت به بڕیاره‌کان و هه‌روه‌هاش لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی ئه‌و کۆنگره‌یه بڵاو ده‌بێته‌وه که تا ئێستا سێ جار کاتی به‌ڕێوه‌چوونی دوا خراوه. ئه‌گه‌رچی تێکڕای ته‌شک و شوناسه‌کانی سووریا بانگهێشتی ئه‌و کۆنگره‌یه کراون به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ناوی لێهێناوه له ده‌وڵه‌ته‌وه نزیکن. کۆنگره‌یێکی له‌و چه‌شنه نابێته هۆی چاره‌دۆزی بۆ قه‌یرانی ئێستاکه‌ی سووریا.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له درێژه‌دا دۆخی ناوچه‌ی ڕه‌قه و دهیرولزووری لێکدایه‌وه و زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی سووریا پاش سه‌رکه‌وتنی سوپای دیموکراتیکی سووریا له ڕه‌قه و ده‌یرولزوور چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام داوه و ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یێنێته خه‌ڵکی ڕه‌قه که حاکمییه‌تی ئه‌و پارته ده‌گه‌ڕێته‌وه شاره‌که. ئێستاکه دۆخه‌که وه‌کوو ڕابردوو نییه. ده‌وڵه‌ت چیتر ناتوانێت له هه‌موو ناوچه‌کاندا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت. هاووڵاتییانی خۆجێیی ناوچه‌که ئیداره ده‌که‌ن و سوپای دیموکراتیکی سووریاش ئه‌و ناوچانه ده‌پارێزێت که له بنده‌ست داعش ئازاد کراون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment