بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەپەیامەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاندووە "بەداخ و پەژارەیێکی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەست دان و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتی بێتاوانم پێگەیشت، کە بەهۆی پەلامارە تیرۆریستییەکەی بەغدای پایتەختی عێراق بوونە قوربانی، بەو بۆنە خەمبارەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییە دەکەم و جارێکی دیکە هەڵوێستی نەگۆڕی تورکیا بۆ عێراقی دۆست دووپاتدەکەمەوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".
هەروەها راشیگەیاندووە، بە ناوی خۆم و گەلی تورکیا ماتەمینی خۆم رادەگەیەنم بۆ گەلی عێراقی برا و دۆست لە رێگەی بەڕێزتانەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment