ئه‌مریکا مه‌یلی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردیی له‌ سووریا نییه‌

به‌شی جیهان- ئارۆن لۆند ده‌ڵێت: ئه‌مریکا تا ئێستا مه‌یلی خۆی بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی کوردیی سه‌ربه‌خۆ له‌ سووریا پیشان نه‌داوه‌ و هه‌ر چه‌شنه‌ گۆڕانکارییێک پێویستی به‌وه‌یه‌ ستراتێژییێکی نوێ بگیردرێته‌ به‌ر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارۆن لۆند توێژه‌ری په‌یمانگای نیوو سێنچری به‌ ئه‌لجه‌زیره‌ی وتووه‌: تا ئێستا هیچ مه‌ترسییێک له‌سه‌ر حه‌شیمه‌تی کوردی سووریا نییه‌. کورده‌کان ڕێکخراو و دامه‌زراوی خۆیان دامه‌زراندووه‌ و تا ئێستا هیچ له‌مپه‌رێک نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانیان په‌ره‌ پێبده‌ن.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری پایا له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا وتی: ئێستا دامه‌زراندنی ئابوورێکی سه‌قامگیر کێشه‌ی له‌سه‌ره‌. ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان سه‌رچاوه‌ی سروشتیی نه‌وتی و خوارده‌مه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندی تێدایه‌ به‌ڵام کورده‌کان ئێستاش وابه‌سته‌ی دیمه‌شق ده‌بن و پێویستیان به‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت.

ئه‌و توێژه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا و ڕێککه‌وتنی نێوان کورده‌کان و دیمه‌شق ده‌ڵێت: ئه‌و پرسه‌ به‌ستراوه‌ به‌ گه‌لێک فاکته‌ری جۆربه‌جۆره‌وه‌ به‌ تایبه‌ت سیاسه‌تی ئه‌مریکا، تورکیا و ڕووسیا له‌ سووریا.

ئارۆند لۆند سه‌باره‌ت به‌ پاڵپشتیی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کانی سووریا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری پایا زیادی کرد: ئه‌مریکا تا ئێستا سه‌لماندوویه‌تی مه‌یلی نییه‌ سه‌رچاوه‌ی دارایی و وزه‌ی خۆی سه‌رفی ناوچه‌یێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8228

Your Comment

You are replying to: .
captcha