بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتگيريى وڵاتەکەی بۆ مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
رۆژی هه‌ينى 3-11-2017 ، رێكس تيله‌رسن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا و نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و گرژییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقیان تاوتوێ کرد.
رێکس تیلەرسن نيگهرانيى خۆى له گرژييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕیوە و پشتگيريى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى بۆ مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان لە چوارچێوەی عيراقدا دووپات كردووەته‌وه.
لە بەرامبەردا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى نيگهرانیى له هه‌وڵه‌كانى عيراق بۆ به‌رده‌واميدان به پێشڕهويى سه‌ربازى، هه‌موو ئامادهييێكى هه‌رێمى كوردستانی بۆ ده‌ست پێكردنى ديالۆگێكى سياسى له پێناو چاره‌سه‌رکردنى ئاشتیيانهى كێشه‌كان دووپات كردووەتەوە، هيوایشی خواستووە ئه‌مه‌ريكا به‌تايبه‌تى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى عێراق بۆ گفتوگۆ و دووركه‌وتنه‌وه له گرتنه‌به‌رى رێکكارى سه‌ربازى هان بده‌ن.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له‌وەش كردووەته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان شه‌ڕ و پێكدادانى ناوێت، چوونكه هيچ شتێک چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، به‌ڵكوو ده‌يه‌وێت هه‌موو كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ناوەندی چاره‌سه‌ر بكات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment