کوردپرێس: هەواڵدەریی ئیسنا ئێوارەی ڕۆژی هەینی 12ی گەڵاڕێزان لە کورتە هەواڵێکدا نووسیی: هەواڵەکان باس لەوە دەکەن هێزی سنوورپارێزی چاڵدران لە ناوچەی بابانوور تووشی شەڕی چەکدارانە هاتووە و بەو هۆیەشەوە 8 سنوورپارێز گیانی خۆیان لە دەست داوە.
سەرەتا هەواڵەکە بە فەرمی پشتڕاست نەکرابوویەوە بەڵام پاشان کەناڵی فەرمیی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سەرەڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵەکە نووسیی: لەو پێکدادانەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا 8 سنوورپارێز شەهید کراون.
ناوەندی دەنگ و ڕەنگ ڕایگەیاند بکەرانی ئەو پێکدادانە ئاژاوەگێڕە چەکدارەکان و تیرۆریستەکان بوون.
ڕاگەیاندنی گشتیی ئیدارەی پارێزگاریی ئازەربایجانی ڕۆژئاواش ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و نووسیی: لە پێکدادانی نێوان هێزی سنوورپارێز و گرووپە تیرۆریستییەکاندا سەرەڕای ئەوەی سنوورپارێزان خەساری قورسیان لە تیرۆریستان دا بەداخەوە 8 هێزی سنوورپارێزیش شەهید کران.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment