بەپێی هەواڵی کوردپرێس واڵ ستریت ژوورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیی چ کوردەکانی عێراق و چ کوردەکانی سووریاش لەم چەند ساڵەی دواییدا دەسەڵات و لابیی زۆریان وەدەست هێنابوو بەڵام هەل و مەرجی ئێستاکەی ناچەکە ئەوە دەسەلمێنێت کە جارێکی تر نەهامەتی و چەرمەسەریی ئەوسا دیسانەوە داوێنی کورد لە عێراق و سووریا دەگرێتەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا نووسراوە: داعش –کە کوردەکان دەوری کاریگەریان بینی لە شەڕی دژ بە ئەو گرووپەدا- ئێستاکە بەرەو لە ناوچوون دەچێت و ڕۆژئاوا چیتر پێویستی بە یارمەتیی کوردەکان نییە. کوردەکانیش بەهۆی هەڵەکانی سەرکردە سیاسییەکانیانەوە دیسانەوە دەستەو یەخەی نەهامەتییە مێژووییەکانیان دەبنەوە.
واڵ ستریت ژوورناڵ زیادی کردووە: دەستکەوتەکانی کورد لە عێراق و تورکیا لە دەست چوون. لە سووریاش دەوڵەتەکانی ناوچەکە دەستیان تێکەڵە بۆ ئەوەی پێش بە سەرهەڵدانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بگرن، هەر بۆیەش دەستکەوتی کوردەکان مەترسیی فەوتانی لە سەرە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment