به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) سه‌باره‌ت به به‌شداری له کۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا که بڕیاره 18ی نۆڤێمبێری 2018 له شاری سووچیی وڵاتی ڕووسیا به‌ڕێوه بچێت به ڕۆیتێرز ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی بابه‌ته‌که خه‌ریکه تاوتوێ ده‌کرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی کرده ئه‌وه‌ی که کورده‌کان هه‌ر له ساڵی 2012وه پێشنیاریان کردووه سیسته‌می فیدڕاڵی له سووریا دابمه‌زرێت و وتیشی: ئه‌م پێشنیاره کێشه‌ی سووریا چاره‌سه‌ر ده‌کات و مۆڵه‌ت نادات قه‌یرانه‌که‌ی سووریا ببێته تا هه‌تایی.
هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده له کاردانه‌وه به وته‌کانی دیمه‌شق که سه‌باره‌ت به ڕه‌قه ڕای­گه‌یاندبوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاره‌که ئێستا له کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندایه هێشتا به داگیرکراوی داده‌نێن وتی: دیاره دیمه‌شق نایه‌وێت له ڕێگای دیموکراتیکه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن. ئه‌م ڕوانگه‌یه له‌گه‌ڵ عه‌رزی واقیع یه‌ک ناگرێته‌وه.
جه‌ختیشی کرده‌وه چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا پێویستی به ڕاده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات له ماوه‌ی سێ ساڵدا هه‌یه و له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که ئایا په‌یه‌ده خوازیاری کشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده یان نا هیچی نه‌درکاند.
شاهۆز حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: پێویسته هێڵه سه‌ره‌کییه‌کان و خاڵه گشتییه‌کان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا دیاری بکرێن و ڕێککه‌وتنیان بۆ بکرێت ده‌نا کۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا ده‌بێته کهرناڤاڵێک بۆ میدیاکان.
شیاوی ئاماژه‌یه ڕووسیا له کورده‌کانی سووریا داوای کردووه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شداری بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment