کورده‌کان پێشنیارێکی نوێیان بۆ جێگیربوونی سیسته‌می فیدڕاڵی له‌ سووریا ئاراسته‌ کردووه‌

به‌شی جیهان- نوێنه‌ری پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا ده‌ڵێت: له‌ کۆنگره‌ی گه‌لی سووریا که‌ له‌ ڕووسیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ده‌کرێت به‌رنامه‌یێکی نوێ بۆ جێگیربوونی سیسته‌می فیدڕاڵی له‌ سووریا بخرێته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولسه‌لام عه‌لی نوێنه‌ری پارتی کوردی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) ڕای‌گه‌یاند: له‌ کۆنفڕانسێک که‌ هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی له‌لایه‌ن ڤیلادیمیر پووتینه‌وه‌ دراوه‌ به‌رنامه‌یێک بۆ لێکدانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی فیدڕاڵی ئاراسته‌ ده‌کرێت.

نوێنه‌ری PYD له‌ ڕووسیا جه‌ختیشی کرد: له‌ ناوه‌ڕاستی نۆڤێمبێره‌وه‌ ڕاوێژه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان له‌باره‌ی داهاتووی ناوچه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ فیدراڵییه‌کانی باکووری سووریا له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ڕووسیا له‌ خه‌میممی سووریا ئه‌نجام ده‌درێت.

ناوبراو وتیشی: ئێمه‌ ئاماده‌ی دانووستان بکه‌ین و ئێستاکه‌ نۆره‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌ گفتوگۆکان ده‌ست پێبکات. ئێمه‌ به‌ دوای سه‌ربه‌خۆیی له‌ دیمه‌شق نین به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێت کۆماری فیدراسیۆنی دیموکراتیک له‌ ناو سنووره‌کانی سووریا دابمه‌زرێنین.

ڕۆژی ڕابردووش عه‌بدولسه‌لام عه‌لی به‌ ڕۆژنامه‌ی نزاویستیمایای ڕووسیای وت: مۆسکۆ نوێنه‌رانی کوردی سووریای بۆ دانووستان له‌سه‌ر داهاتووی سووریا بانگهێشتی مۆسکۆ کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی New Europe

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8193

Your Comment

You are replying to: .
captcha