بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیدارەکەدا بێكه‌ر سوپاسی پاڵپشتی و كارئاسانییه‌كانی حكوومه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به بارگرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش دووپاتی كرده‌وه كه هه‌وڵی جیددی ده‌ده‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و زه‌مینه‌سازی بۆ دروست كردنی دیالۆگ و گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به شێوه‌یێک گرفته‌كان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و كۆتایی به توندوتیژی بهێنرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ بێكه‌ر له كار و ئه‌ركی نوێیدا خواست، هه‌روه‌ها داوای كرد فرانک بێكه‌ر و حكوومه‌تی به‌ریتانیا ڕۆڵی خۆیان له دروست كردنی كه‌ش و هه‌وایێكی گونجاو بۆ زه‌مینه‌سازی و گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ببینن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاماده‌ییی خۆی بۆ ئه‌نجام دانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان نیشان داوه و هیچ كاتێک لایه‌نگری گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی نه‌بووه، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌شی به نه‌خوازراو زانی و ڕای گه‌یاند كه پێویست بوو به‌غدا دان به‌خۆیدا بگرێت و هه‌وڵ بدات به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ده‌ست به گفتوگۆ و دیالۆگی جیددی بكات و له‌م باره‌یه‌شه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕه‌خساندنی كه‌ش و هه‌وای گفتوگۆ به پێویست زانی.
تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و دواپێشهاته‌كانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment