به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی گۆڕان هۆشداری دا ده‌وڵه‌تی عێراق له ڕێگای ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٨ به شێوه‌یێکی کرداری "ھه‌رێم ده‌که‌نه دوو زۆن و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ کردن دائه‌به‌زێنن بۆ ئاستی پارێزگار و ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕۆڵی په‌رله‌مان و حکوومه‌تی ھه‌رێم".
ناوبراو زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی عێراق کار له‌سه‌ر ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و فیدراڵییه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ھه‌وڵی چه‌سپاندنی "حوکمی زاتی پارێزگاکانی ناوچه‌ی شیمالی عێراق" ده‌دات.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه کرد: " ئه‌م ھه‌نگاوه مومکینه له ڕووی دارایییه‌وه بۆ کورت مه‌ودا باش بێت بۆ ھه‌رێم وه‌لێ له ڕووی ستراتێژییه‌وه لێدانی ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییی کورد و ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی فیدراڵی ھه‌رێم و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زییه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به کورتهێنانی 19.3 له‌سه‌دی له بودجه‌ی 2018ی عێراق کرد و ده‌ری‌بڕی: "پشکی ١٧%ی بودجه‌ی ھه‌رێم که‌م کراوه‌ته‌وه بۆ 12.67% و به‌پێی ڕێژه‌ی پارێزگا دابه‌ش ده‌کرێت و سه‌ره‌ڕای کۆتایی ھاتنی شه‌ڕی تیرۆر، حکوومه‌تی ئیتحادی قورسایی سه‌رشانی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان زیاتر ده‌کات به بڕینی 4.8% له مووچه‌کانیان."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment