گردبوونه‌وه‌ی بایکۆتی مامۆستایانی ناڕازی ده‌ستی پێکرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ‌پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه ‌و ئیداره‌كانی‌ گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زاییی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌ستی‌ پێكرد و داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی‌ زووه‌ دۆخی‌ دارایی و گوزه‌رانی‌ فه‌رمانبه‌ران باش بكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 1ی نۆڤێمبێری 2017 ئه‌و واده‌یه‌ی‌ مامۆستایان سه‌باره‌ت به ‌باش كردنی‌ مووچه ‌و باش كردنی‌ دۆخی‌ ژیانیان بۆ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم دیارییان كردبوو كۆتایی هات و ژماره‌یێكیش له‌ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و بایكۆتی‌ هۆڵه‌كانی خوێندنیان كرد.

مامۆستایان له ‌شاری‌ سلێمانی‌ چوونه‌ به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ و گردبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایییان ئه‌نجام دا و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ حكوومه‌ت وه‌ڵامێكی‌ جدی‌ به ‌داواكارییه‌كانیان نه‌داته‌وه‌ ناچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن.

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش گردبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زاییی مامۆستایان ده‌ستی‌ پێكرد و ماوه‌ی‌ 15 ڕۆژ بۆ حكوومه‌ت دیاری ده‌كه‌ن تاوه‌كوو وه‌ڵامیان بداته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه "به ‌هیچ شێوه‌یێک ناچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن تاوه‌كوو سه‌رجه‌م داواكارییه‌كیان جێبه‌جێ نه‌كرێت".

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8179

Your Comment

You are replying to: .
captcha