به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایهان بیلگن وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی پاش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ده‌بێت سه‌رکرده کورده‌کان فێر ببن سیاسه‌ته‌کانی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌وت دانه‌ڕێژن چوونکه ئه‌وا هه‌ڵه‌یێکه له 100 ساڵی ڕابردوودا کردوویانه.
بیلگن له یه‌که‌م لێدوانی خۆی پاش ئازادبوونی له زیندان جه‌ختی کرده‌وه به هیچ له‌ونێک قبووڵ ناکرێت کورده‌کان، تورکمانه‌کان، عه‌ره‌به سوننه‌کان و عه‌ره‌به شیعه‌کان باجی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌توانه کورده‌کان بده‌ن.
ناوبراو به بۆنه‌ی ڕۆڵی حکوومه‌تی تورکیا له ناکۆکی و ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕه‌خنه‌ی له حکوومه‌تی تورکیا گرت و تیشکی خسته سه‌ر ئاواره بوونی نزیک به 175 هه‌زار که‌س به‌هۆی پێکدادانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان.
وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ئاواره بوونی 175 هه‌زار که‌س له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا خۆشحاڵتان ده‌کات چیتر بۆتان نییه ئیدعای ئاشته‌وایی له ناوچه‌که و جیهاندا بکه‌ن.
ناوبراو پێی وایه ئێستا کێشه‌ی سه‌ره‌کی و ژماره 1ی تورکیا دۆخی نائاسایییه نه‌ک هه‌ڵبژاردن هه‌ر بۆیه‌ش ڕه‌خنه له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌گرێت که مکووڕه له‌سه‌ر پێشنیاری به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment