بەرپرسانی عێراقی: سنووری خەلیل ئیبراهیم لە ژێر کونترۆڵی دەوڵەتی ناوەندیی عێراقدایە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە بەرپرسانی عێراقی بە دەست گەیشتوون، فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کونترۆڵی سنووری خەلیل ئیبراهیمیان ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق کردووە.
شەش کرێکاری کانگا لە شەڕناخ بە تۆمەتی پشتگیری لە PKK زیندانی کران
شەش کەس لەو 19 کەسەی کە بە تۆمەتی پشتگیری لە PKK لە پارێزگاری شەڕناخ دەستگیر کرابوون لە لایەن دادگەی شەڕناخەوە بە تاوانبار ناسران و بۆ زیندان گواسترانەوە.
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا دەڵێت پارتی نوێی مراڵ کاشنر گۆڕستانی سیاسییە
دەوڵەت باغچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا لە وتەکانیدا ڕای گەیاند پارتە نوێکەی مراڵ ئاکشنر گۆڕستانی سیاسییە و خەڵکی تورکیا ئاگاداری هەموو پرسێکن. ئەو بۆگەنە سیاسییە خەیانەتکارانەی کە تێدەکۆشن تین بە کورسییەکانی خۆیان بدەن رۆژێک دێت کە دەسووتێن.
سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا: تورکیا بە شێوازی مافیایی ئیدارە دەبێت
کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی تورکیا لە وتەکانیدا بە توندی ڕەخنەی لە ئەردۆغان گرت کە فەرمانی لە سەر کار لابردنی هەندێک لە شارەوانانی دەرکردبوو. ئۆغڵۆ وتیشی: هەڕەشە کردن لە بنەماڵەکان ڕەوشتێکە کە مافیا کەڵکی لێوەردەگرن. کەسێک کە دەسەڵاتی دەوڵەتی بەدەستۆیە نابێت کەڵک لەو ڕەوشتانە بگرێت.
حەوتسەدەمین داخوازی بۆ دیدار لەگەڵ ئوجەلان لە لایەن بەرپرسانی دەزگای دادی تورکیاوە ڕەت کرایەوە
حەوتسەدەمین داخوازیی پارێزەرانی ئوجەلان سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان لە لایەن بەرپرسانی دەزگای دادی تورکیاوە ڕەت کرایەوە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا: سڕ کردنەوەی دەرەنجامەکە بەس نییە، گشتپرسی دەبێت پووچەڵ بکرێتەوە
بەکر بوزداغ جێگری سەرۆک وەزیران و وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سڕکردنەوەی دەرەنجامی گشتپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند: سڕ کردنەوەی دەرەنجامی گشتپرسی بەس نییە، گشتپرسی دەبێت پووچەڵ بکرێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment