قوتابخانه‌ و زانکۆکانی 10 شاری پارێزگای کرماشان پشوو ده‌درێن

به‌شی کرماشان- به‌ بۆنه‌ی به‌رده‌وام بوونی تۆزبارین و دیارده‌ی خۆڵبارین بۆ ڕۆژی دووهه‌میش قوتابخانه‌ و زانکۆی هه‌ندێک له‌ شاره‌کانی پارێزگای کرماشان پشوو دران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ بۆنه‌ی به‌رده‌وام بوونی تۆزبارین و دیارده‌ی خۆڵبارین بۆ ڕۆژی دووهه‌میش قوتابخانه‌ و زانکۆی 10 شاری پارێزگای کرماشان پشوو دران.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانی پارێزگای کرماشان قوتابخانه‌ و زانکۆکانی به‌شی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌م شارانه‌دا ده‌وام ناکه‌ن: قه‌سرشیرین، سه‌رپێڵزه‌هاو، گێڵانغه‌رب، جوانڕۆ، سه‌لاسی باواجانی، ڕه‌وانسه‌ر، داڵه‌هۆ، ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا و کرماشان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8168

Your Comment

You are replying to: .
captcha